جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار هەڵسەنگاندن لەبارەی ئەنجامەکانی شەڕی دژی ئێران دەکات

خەلەف یلماز جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار جەختی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر لە شەڕی دژی ئێران هیچ قازانجێکی سەربازی بەدەستنهێناوە بەڵام ئێران قازانجی بەدەستهێناوە.
یلماز لە هەژمارەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەڵسەنگاندنێک لەبارەی شەڕی رژێمی داگیرکەر لە دژی ئێران ئەنجام دایەوە.
یلماز باسی لەوە کرد کە "ئێمە بەهۆی ئەم دۆخەی خۆمان خۆشحال بین یان غەمگین، وەک کەسانێک بچووک ببینین یان لە دوای چارەسەری بگەڕین؟" و ئاماژەی بەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر بە هێزی سەربازی خۆی دەسەڵاتداری خۆی بە سەر دونیا دەسەپێنێت.
یلماز ئاماژەی بەوە کرد کە داگیرکەر هیچ بڕیارێک کە لە دژی دراوە قبول ناکات و ڕێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و دادگای نێودەوڵەتی سزا لە دژی مسوڵمانەکان وەک "داری لێدان" بەکار دەهێنێت.
یلماز لە سەرەتای راگەیەندراوەکەی ئاماژەی بە شەڕی ٦ ڕۆژە (حوزەیرانی ١٩٦٧) کرد و وتی، "ئیسرائیل کە لە ماوەی ٦ ڕۆژدا ٦ وڵاتی عەرەبی شکەست دابوو دووبارە لە مانگی حوزەیرانی ١٩٦٧ هێرشەکەی ئەنجام دابوو. لە ماوەی ٦ ڕۆژدا زیاتر لە ٢٠ هەزار مسوڵمان شەهید بوون؛ سوریا، میسڕ و ئوردن لەگەڵ هێزی سەربازی خۆیان سەریان لە بەرامبەر ئیسرائیل نزم کرد، قودس، غەززە، سینا و بەرزاییەکانی جۆلان لە لایەن ئیسرائیل داگیر کران، لە ماوەی ٤ ڕۆژدا داگیرکەران خاکە داگیرکراوەکان ٤ ئەوەندە زیاد کرد."
یلماز لە بەردەوامی ئەم پرسیارەکەی کرد "ئایا لە نێوان ئەو ڕۆژە و ئەمرۆدا جیاوازیێک هەیە؟" و دواتر باسی لەوە کرد کە رژێمی داگیرکەر دووبارە لە مانگی حوزەیراندا هێرشی کردە سەر ئێران و هێرشەکە ١٢ ڕۆژ خایاند.
٣ ئامانجی رژێمی داگیرکەر
خەلەف یلماز ئاماژەی بەوە کر کە رژێمی داگیرکەر لە کاتی هێرش سەر ئێران ٣ ئامانجی هەبوو کە بریتین:
"١- دەبێت کۆتایی بەرنامەی ناوۆکی ئێران بهێنرێت و لە ئەنجامی هێرشەکاندا پتەوکردنی سیفڕ بە سەر ئێران بسەپێنرێت و لە ناو ببرێت.
٢- دەبێت کۆتایی بە بەرەو پێشەوەبردنی مووشەکەکانی بالیستیکی بهێنرێت و لە ناو ببرێن.
٣- دەبیت هێرشەکان و تیرۆرکردنەکان کۆتایی بە بەڕێوبەرایەتی ئیسلامی بهێنرێت و بەڕێوبەرایەتیێکی پاشایەتی ئاوادان بکرێن و ئەگەر بەس نەبێت دەبێت وڵات پارچە پارچە بکرێت."
ئەنجامەکانی شەڕ
یلماز لە بەردەوامی سەبارەت بە ئەنجامەکانی شەڕەکە وتی:
"ئێرانی ئاستی ناوۆکی خۆی پاراست؛ ئەوەندەی دەبینرێت تەنها هەنێک خسارەکانی کەم پێگەشتووە.
تەواوی مووشەکەکانی بالیستیکی کە پێشتر تاقی نەکرابوون تاقی کران.
بینرا کە ئەو ئاستەی بالیستیکی بۆ وێرانکردنی ئیسرائیل بەسە.
جگە لەمانە هەموو کاتێک لە دڵی سەهیۆنییەکاندا ئەم ترسە دەبێت کە ئایا چەکەکانی پێشکەوتووتر لە دەستیاندا هەیە یان نا.
لەگەڵ تەواوی دژایەتییەکان هەموو گەلی ئێران پشتیوانیان لە بەڕێوبەرایەتی کرد. خاینەکانی کە لەگەڵ رژێمی سەهیۆنی هاوکاری دەکەن لە ئامانجەکانیان سەرکەوتوو نەبوون.
لە کۆتایی ١٢ ڕۆژدا ئیسرائیل لە سەدا یەکی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستنەهێنا کە لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بەدەستیهێنانبوو.
ئیسرائیل لە مێژووی خۆیدا بۆ یەکەم جار ڕووبەڕووی ئەوەندە وێرانکاری بوو.
زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە تێگەشتن کە دەتوانن ئیسرائیل شکەست بدەن.
سەهیۆنییەکان کەوتنە ناو ترس و دڵراوەکێ کە وڵاتانی ناوچەکە ئەوەندەی ئێران ببنە خاوەن هێزی ناوۆکی.
مسوڵمانەکان بینیان کە ئێران بە تەنهایی ئەم شتەی ئەنجام داوە و ئەگەر تەواوی مسوڵمانەکان یەکێتی پێکبهێنن دەتوانن ببنە هێزێکی گەورە.
هەموو کەس بینییان کە رێگایەکی دیکە بۆ راگرتنی جینۆسایدەکەی غەززە نییە."
ئەو ئەرکەی لە ئەستۆی وڵاتانی ئیسلامدایە
دکتۆر خەلەف یلماز لە بەردەوامی باس لەو شتانە کرد کە دەبێت لەمڕۆوە بکرێت و وتی، "دەبێت وڵاتانی ئیسلام لەمە تێبگەن کە پێویستیان بە هێز و سێبەری ئەمریکا نییە و دەبێت واز لەم شتە بهێنن. دەبێت ئیتر واز لە هاوار کردن بۆ ئەمریکا و رووسیا بهێنن. نابێت ناکۆکییەکانی نێوان خۆیان بە ڕژتنی خوێنی مسوڵمانەکان چارەسەر بکەن و پشتیان بە حەق و عەدالەت ببەستن و بەم شێوەیە بجووڵن؛ ئیرادەی چارەسەرکردن کە قورئان و سوننەت نیشانی داوین، دەبێت نیشان بدرێت. پێویستە یەکگرتوو بین و یەک هێز بین لە بەرامبەر ئەو هێرشانەی کە لە دەرەوە دێن، بە تایبەت لە دژی هێرشەکانی سەهیۆنییەکان."
هەروەها وتی، "پێویستە وڵاتانی ئیسلامی لە نێوان خۆیاندا ڕێککەوتنێکی جیددی ئامادە بکەن بۆ ئەوەی کاتێک سەهیۆنییەکان پێکەوە هێرشیان کردە سەرمان، وەک ئەوەی هێرشیان کردە سەر هەموومان هەژمار بکرێت و وەڵامەکەی لە لایەن هەموومان بدرێتەوە. ئێران پێویستە هەنگاو بنێت بۆ دابینکردنی ئاسایش بۆ جیهانی ئیسلامی سوننە، تەنانەت ئەگەر نەتوانرێت بچێتە قۆناغەکانی پێشوو و هەوڵی جددی بۆ ئەمە بدات. تورکیا پێویستە سەرکردایەتی ئەو قۆناغە بکات و واز لە قسەکانی حەماسی بهێنێت و هەنگاوی جددی بنێت. ئێران، عێراق، سوریا و ئەو وڵاتانەی دەیانەوێت بچنە ناو خۆیانەوە، پەیمانی نادەستدرێژیی لە نێوان خۆیاندا واژۆ بکەن و هاوکاری ئەم هەنگاوە بن. (D-8) کە تورکیا و ئێران پەیوەندییان پێوە دەکەن، پێویستە بە خێرایی بێتە ئاراوە و جیهانی ئیسلامیش وەک هێزێک مامەڵە بکات. ئێستا دەبێت قبول بکرێت کە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە هیچ مانایەکیان نییە، تەنیا بوختانمان لێدەکەن و لە دژی ئێمە بوونەتە 'ماشێنی S(سەهیۆنیزم)' و بۆ ئەمەش دەبێت ڕێگەچارە و ڕێوشوێنەکان پەرەپێبدرێت."
"ئێران بۆ یەکەمجار لە دامەزراندنی هاوسەنگی هێزدا سەرکەوتوو بوو"
خەلەف یلماز ئاماژەی بەوەدا کە گەورەترین زیان لەم شەڕەدا ڕانەگرتنی دەستدرێژییە بۆ سەر غەززە و وتی، "بێگومان لۆمەکردنی ئەم دۆخە تەنیا بە ئێران هەم نادادپەروەرانەیە و هەم دانپێدانانە بەم دۆخە لە پلەی یەکەمدا. مەسەلەکە تەنیا ئیسرائیل نییە، وەک دەڵێن 'ئەگەر ئیسرائیل بکەوێت، هەموو ڕۆژئاوا دەڕوخێت' ئێران یەکەم کەس بوو کە سەرکەوتوو بوو لە دامەزراندنی هاوسەنگی هێز و وەڵامدانەوەی جددی بۆ دەستدرێژی سەهیۆنییەکان. گروپی ٧ و تەواوی ڕۆژئاوا و بە تایبەت ئینگلتەرا هەڕەشەیان کرد و بە سەرکەوتوویی فشاریان لە هەموو ئاراستەکاندا بەکارهێنا."
"ئەو وانانەی کە پێویستە ئێران فێری ببن"
یلماز وتی، "هەموو کەسێک لێرە پێویستە لە هەڵە و کەموکوڕییەکانی خۆی فێربێت، بەڵام پێویستە ئێران زۆرترین ئەو وانانە فێربێت." و دواتر وتی:
"لە ناوەوە خیانەتکاران زۆرن. دزەیان کردووەتە هەموو شوێنێک. تەنانەت ئەم کارەیان وەک دروستکردنی دامەزراوەیەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە تاران کردووە بە شتێکی گەورە.
بەرگری ئاسمانی زۆر زۆر لاوازە و هەموو ئەو ساڵانەی ئەزموونی هەبووە لە ماوەی هەفتەیەکدا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
کێشەکانی لەگەڵ وێنەکەی لە جیهانی سوننەدا بەردەوامە.
بە واتایەکی تر، ئێران دەبێت دابنیشێت و سەرلەنوێ بە کەموکوڕییەکانی خۆیدا بچێتەوە و حیساب بکات کە پێویستە چی بکات و بە جددی فۆڕمی وتووێژی خۆی لەگەڵ جیهانی ئیسلامی بخاتەڕوو.
جگە لەوەش پێویستە هەنگاوی پێویست بنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە زۆرەکانی ناو جیهانی ئیسلامی بۆ ئەوەی لە جیهاندا گۆشەگیر نەبێت.
پێش هەموو ئەمانە گرنگترین شت ئەوەیە کە دەبێت پەیوەندی لەگەڵ پاکستان و تورکیا و ئەفغانستان و تەنانەت سوریاشدا دروست بکات و ئەو بارگرانییەی کە دەکەوێتە سەری لەڕووی یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامییەوە جێبەجێ بکات."
خەلەف یلماز لە کۆتاییدا داوای لە جیهانی ئیسلامی کرد و وتی "ئەم کارە کۆتایی نایەت تا ئەو کاتەی زەوییە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە خاکەوە نەخرێتە ژوورەوە و قەرەبووی قورس نەدرێتەوە. پێویستە مسوڵمانان پلان بۆ ئەمە دابنێن. دەبێت ڕێگاکان لە ئوردن، سوریا، لوبنان، و میسرەوە دروستبکرێن بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت لە خاکەوە بگاتە چوونە ژوورەوە. هەموو کەسێک بەرپرسیارێتی هەیە بۆ ئەوەی ئەمە ڕووبدات. ئەمەش پێویستی بە دیپلۆماسی، دارایی، یەکگرتوویی، ئاسایش و ئیرادە هەیە."
"ئێمە خەون بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی جیهانی ئیسلامیەوە دەبینین، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی ئەمە بەدی بهێنین"
یلماز قسەکانی سەرۆکی پێشووی گشتیی هودا پار، خوالێخۆشبوو محەمەد یاووزی وەبیرهێنایەوە کە وتیبووی، "پێمان دەڵێن ئێوە زۆر خەونبینن، بەڵێ ئێمە خەونمان هەیە، خەون دەبینین کە یەکڕیزی و هاوئاهەنگی جیهانی ئیسلامی جێگیر بکەین و ئەو کەسانەش دەبینین کە "کەلیمەی تەوحید" دەهێننە بەردەم یەکترەوە. لە کۆتایی بابەتەکەیدا دەڵێت: بەڵێ دەستبەرداری ئەم خەونەی خۆمان نابین و هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین بۆ ئەوەی ئەم خەونە بەدی بهێنین ان شاء اللە، بۆ ئەوانەی دەڵێن ئەمە ناتوانێت ڕووبدات، ئێمە ئەمە دەڵێین: مرۆڤ کار بۆ ئەوە ناکات کە باوەڕی پێی نییە، ئەمە خەون و ئامانجی قورئانی پیرۆزە کە دەبێت کاریان بۆ بکرێت."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
تاران داوای کردووە کە ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیانانە بکاتەوە کە بەهۆی هێرشەکانەوە کەوتووە.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٦ هەزار و ١٥٦ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٣٢ هەزار و ٢٣٩ کەس.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ناوەڕاستی ئۆکراینا ٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.